
هیوا عوسمان…
ماوه‌ی دوو ساڵه خه‌ڵكی كوردستان باجی یاریه سیاسیه‌كانی پارتی و، ڕق و كینه شه‌خسیه‌كانی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ مالیكی و به‌غدای شیعه ده‌دات، ساڵێكی ته‌واویشه ئه‌م میلله‌ته موسته‌حه‌قه، باجی شه‌ڕه كورسی و پۆست په‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) ده‌دات .
قه‌یران له‌دوای قه‌یران، هه‌موومانی پیركرد، تۆ سه‌یركه ئه‌م میلله‌ته وایلێهاتووه كه هه‌موو ژیانی له‌سه‌ره‌دا به‌سه‌ربه‌رێت، سه‌ره‌ی نان، سه‌ره‌ی به‌نزین، سه‌ره‌ی موچه، سه‌ره‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی جۆزه‌ی مۆلیده و، ڕاكه ڕاكی به‌رده‌رگا به ماسیحه‌یه‌كه‌وه، ئێستا ئێمه له سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته (مل باریكی قاچ پان)ه‌وه كه (ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی) زیاتر له 15 ساڵه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، نه خاوه‌نی ئاوین نه كاره‌با نه به‌نزین نه موچه … هتد .
كاره‌ساته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه، به‌ڵكو له‌وه گه‌وره‌تر بوونی یه‌ك سوپا له وه‌زیر و په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینه كه له هه‌موو ژیانیاندا 4 جار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ستیان به‌رزكردوه‌ته‌وه، ئێستا بوون به بار به‌سه‌رمانه‌وه و، ئه‌بێ تاماوین باجی ئه‌و چوار جار ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌یه بده‌ین و، هه‌ریه‌كه‌یان مانگانه حه‌وت ملیۆن دینار له قوتی خۆمانیان پێ بده‌ین .
هه‌ر ئه‌وه‌ش نا خاوه‌نی 111 ئه‌ندام په‌رله‌مانین كه موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان 8 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره، خاوه‌نی 32 به‌چكه په‌رله‌مانتاری دیكه‌ین له پارێزگاكاندا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی پارێزگا) كه موچه‌ی مانگانه‌یان نزیكه‌ی چوار ملیۆن دیناره، كه‌چی ئه‌م هه‌موو سه‌ره‌زله له‌م هه‌موو قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه، نقه‌یان له‌خۆیان بڕیوه وه‌ك بڵێی قه‌یرانه‌كان بۆ ئه‌وان نیه و ئه‌وانی نه‌گرتوه‌ته‌وه .
ئه‌رێ براده‌ران له 17 ی شوبات كه به فیتی ماكینه ئیعلامیه‌كه‌ی ئێوه 10 گه‌نجی قوربه‌سه‌ر و خێر له‌خۆ نه‌دیوی سلێمانی خه‌ڵتانی خوێنكران، ئه‌م كێشه و قه‌یرانانه‌ی ئێستا هه‌بوون ؟ ئه‌ری ئه‌و كات مانگ 90 ڕۆژ بوو یان 30 ؟ ئه‌ری ئه‌و كات وه‌زعی بێ كاری و برسێتی وه‌ك ئێستا بوو ؟ ئه‌ری ئه‌و كات به‌نزین و سه‌ره‌ی به‌نزین هه‌بوو ؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و كاته فوتان كرده خه‌ڵك تا سلێمانیتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی خۆتان خه‌ڵتانی خوێن كرد و خۆشتان له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه خه‌ریكی چه‌قه چه‌ق و له په‌رله‌مانیش ته‌پڵ و بایكۆت !
براده‌رانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو و ده‌رگاوانی دیوه‌خانه‌كه‌ی هه‌ولێر، ساڵێكه له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ن توخوا پێمبڵێن جگه له زیادكرجدنی قوڕ به‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی و بارگرانی و نه‌گبه‌تی، چی ترتان بۆ خه‌ڵك پێ بوو، چیتان له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك سوككرد جگه له‌وه‌ی خۆتان بونه‌ته سه‌ربار ؟ ئه‌ری پێم ناڵێن ئێوه ئه‌م خه‌نجه‌ره‌تان بۆ كام ڕۆژی ته‌نگانه هه‌ڵگرتووه ؟!
ئێوه كه ئیشتان بۆته ئه‌شهه‌د و بیللا كردن بۆ پارتی و سه‌رۆكی حكومه‌ت و واقتان وڕماوه له‌به‌رده‌م سیحره‌كانی ئاشتی هه‌ورامی و هه‌ر ڕۆژه و به مدیرعام و مدیر ناحیه و قایمقامێك به‌نج ده‌كرێن، زۆر عه‌زێت مه‌كێشن، ته‌نها فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و، بزانن چه‌ند قێزه‌ون بوون لای ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه تا دوێنێ شه‌ڕ نه‌ما بۆ ئێوه‌ی نه‌كات تا ئێوه بگه‌یه‌نێته سه‌ر ئه‌و كورسیه، ده بزانن ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه چی لێهاتووه و، ئێوه‌ش خه‌ریكی چین ؟
from Wllat Net http://ift.tt/1H9AwZo
via IFTTT