
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج…
جارێكیان له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆدا فڕانسۆ هه‌ریری گوتی كۆبونه‌وه‌ی پارله‌مان ده‌به‌ینه مه‌یدانی حه‌یوانان، ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ من ئێستا لێكدانه‌وه‌كه‌ی به‌و جۆره‌یه ، كه پارتی تا ئه‌و شوێنه پارله‌مانی گه‌ره‌كه كه بڕیاره‌كانی خۆی تیا بدات ، من بۆ خۆم هیواداربووم پارتی ئه‌مڕۆ به هه‌مان تێگه‌یشتنه‌وه كار نه‌كات ، لانی كه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مانه‌كه گۆڕاوه‌و ئێستا هه‌ر ته‌نیا دوو هێز له گۆڕه‌پانه‌كه نین ، من هیوادارم ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كاك جه‌عفه‌ر ئیمنكی بۆ قسه كردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن تێگه‌یشتنی هه‌موو مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی نه‌بێت و ئه‌وه‌یان بیر بێت هه‌ر له ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وان جارێك هه‌ڵبژێردراوه‌و جارێكیش دوو ساڵ دراوه‌ته ده‌میه‌وه ، من ئه‌مڕۆ بۆ رۆژنامه‌كه‌ی ئه‌وان ” هه‌ولێر ” گوتم ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سازان و دانیشتن بكرێت و لایه‌نه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك ، كه‌چی ئه‌و رۆژنامه‌یه یه‌كێكه له‌و مه‌یدانانه‌ی كه شه‌ڕی ئه‌وانی تری تیا راده‌گه‌یه‌نرێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی فاشیه‌تی گرده‌كه‌ی كردووه ، چه‌ند عه‌یبه شوژن له خۆتا نه‌بینی و ده‌رزی له‌وانی تردا بكه‌ی به داسولكه .
له راستیدا هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه میدیای پارتی كه‌وته وێزه‌ی ئه‌وانی تر‌و مه‌سعود بارزانی ده‌نگی لێوه نه‌هات ، من تێگه‌یشتم ، شتێك هه‌یه ، چونكه له‌و نه‌فیره‌دا ده‌بوایه سه‌رۆكی هه‌رێم هۆكاری ئارامی و بێده‌نگكردنی شه‌ڕه‌نگێزه‌كان با وه‌ك ئه‌وه‌ی مام جه‌لال هه‌ر جار وای ده‌كرد ، ئێستاش هه‌ر ده‌یێ كاك مه‌سعود ئه‌وانی لای خۆی بێده‌نگ كات و باشتریشه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی ناو پارله‌مان له رابردوو ئێستادا بارزانی سزای ئه‌وانی خۆیان بدات ، بۆ سه‌رۆكی پارله‌مان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌رگاو شوێن زۆره ، هه‌ق نیه پارتی بارودۆخێكی ناجۆر بخوڵقێنێ ، ئه‌مجاره جاره‌كانی دیكه نیه .
ئه‌م پارتیه زۆر سه‌یرن كه به دڵی ئه‌وان قسه ده‌كیت تێكۆشه‌رو قسه‌له جێی ، كه به دڵی ئه‌وانیش نیه خائین و فاشی و ئه‌و شته قۆڕانه ریز ده‌كرێ .
به راستی زۆر شه‌رمه كۆمه‌ڵگه به‌م جۆره به‌سه‌ر چاك و خراپ ، خائین و نیشتمان په‌روه‌ر، ریشه‌دارو بێڕیشه به پێی پێوه‌ری پارتی دابنرێ ، وای ئه‌گه‌ر بارزانی یه‌كجار گوێی ئه‌و كادیر‌و پارله‌مانتارو میدیاكارانه‌ی خۆی راده‌كێشا .
from Wllat Net http://ift.tt/1K7fsBF
via IFTTT