
بەرپرسی مەڵبەندنی شنگالی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، باس لە پرۆژەی مەڵبەندی حزبەكەی بۆ بەپارێزگا بوونی شنگال دەكات.
هەڵۆ پێنجوێنێ، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە شنگال، ڕایگەیاند: خەریكن بەرنامەیەكی تایبەت ئامادە دەكەن، بۆ ئازاد كردنەوەی موسڵ، بەڵام بەرنامە ئاشكرا ناكرێت و لەكاتی خۆیدا ئاشكرا دەكرێت.
وتیشی: “بیرۆكەیەك لەلایەن مەڵبەندی شنگالی یەكێتیەوە هەیە، كە ئەگەر شنگال لەسەر سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستان مایەوە دەكرێتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ و ئەگەر لە سنووری عێراقیش لە چوار چێوەی پارێزگای موسڵ مایەوە، بكرێتە پارێزگایەكی سەربەخۆ”.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی راشیگەیاند: “ناوچەكە هەڕەشەیەكی زۆری لەسەرە و چەندین جارە ئەم هەڕەشە دووبارە دەبێتەوە، بۆیە شنگال ئەگەر خاوەنی ئەنجوومەن و پارێزگای خۆی بێت سودی زۆری دەبێت و سنووری پارێزگاكانیش پارە و بودجەی تایبەتیان هەیە”.
هەڵۆ پێنجوێنی ئەوەشی خستەڕوو: هەربەرنامەیەكمان هەبێت بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی شنگال ئەنجامی دەدەین.
from Wllat Net http://ift.tt/1e0eRpg
via IFTTT