نوێترین

recent

22/06/2015

دۆلاری ساختە دەخرێتە بازاڕەكانی گەرمیانەوە

پۆلیسی گەرمیان هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەبوونی دۆلاری ساختە لە بازاڕەكاندا ئاگادار دەكاتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست میللەت كەوتووە هاوڵاتیان و كڕیار و فرۆشیارانی قەزای كەلار و ناوچەی گەرمیان ئاگادار دەكاتەوە كە بڕێك دۆلاری ئەمریكی ساختە خراوەتە بازاڕەكانەوە بەتایبەتی ئەو شۆفیرانەبەكاری دەهێنن كەهاتوچۆی نێوان شارەكان و ناوچەسنوریەكان دەكەن.
پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، هاوڵاتیانی ئاگادار دەكەینەوە كە لەكاتی كڕین و فرۆشتندا بەوریاییەوە هەڵسوكەوت بكەن و گومانیان لەهەركەسێك هەبوو كە كڕین و فرۆشتن بەو دراوە ساختەوە دەكات دەست بەجێ تیمەكانی 104 ئاگادار بكەنەوە.
هەروەها ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەم دوو وێنەیەشی وەكو نمونەی ئەو پارە ساختەیە بڵاوكردۆتەوە كە بەدوكانداریك فرۆشراوە.



from Wllat Net http://ift.tt/1RoVwLf
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085