
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ 8-5 خەڵكی گوندی بەستەستێنی سەر بەناحیەی سەنگەسەر گردبوونەوەیەكیان لە گوندەكە رێكخست بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەو زەویانە كە لە پێشوودا لەو گوندە هەیانبووە و ئێستا لە لایەن ئاعایەكەوە دەستی بەسەر داگیراوە شەرەتەقە لە ناوچەكە دروست بوو.
شایانی باسە ئەو زەویانەی خۆپیشاندەران داوای دەكەن وەك دانیشتویەكی گووندەكە بەپەیامنێری ووڵات نێتی ووتوە بە پێی یاسا و بە بەڵگەی هەبوونی تاپۆ هی خۆیانە و چەند جارێك لە رێگەی لایەنی پەیوەندی دارەوە داوایان كردۆتەوە بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بووە
لەكاتی خۆپیشاندانەكەدا گرژی دەكەوێتە نێوان ئاسایش و خۆپیشاندەران و بنەماڵەی ئاغاكە و بەرپرسیكی حیزبی دەڤەرەكە دەڵێت ماڵەكان دەسوتێنێت تا مافی ئەو خەلكە وەربگرێتەوە
بەهۆی گرژی و ئالۆزیەكانیشەوە ئەوەی دەست پەیامنێری ووڵات نێت كەوتووە 3 كەس بریندار بوون
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1Kpw6ul
via IFTTT