نوێترین

recent

12/05/2015

هەولێر : مێرمنالێک لەسەر کێشەیەک دەکوژرێت

 لە ناحیەی دارەتووی سەر بە شاری ھەولێر دوو خانەوادە دەبێتە کێشە لە نێوانیان دواتر رووداوێکی نەخوازراوی لێکەوتەوە ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە.
ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٥/٥/١٢، کاتژمێر (٨) شەو پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی شەڕکردن لە نێوان دوو بنەماڵه‌ لە دارەتوو، دەست بەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دوو خانەوادە ئەبێتە کێشە لە نێوانیان كه‌ گوایە داریان لە نەمامگەی لایەنێکیان بردووە دواتر کێشەکە گەوەرتر دەبێت تیادا چەکی کلاشنکۆفی تێدا بەکاردێت، لە ئاکامدا مێرمنالێک بەناوی (د.ژ)، تەمەن (١٤) ساڵ دەکوژرێت، وه‌ دوو کەسی تر بریندار ده‌بن کە برینی یەکێکیان سه‌ختە بە گوللە لە پێی دراوە.
دۆسیەی لێکۆلینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترە



from Wllat Net http://ift.tt/1G43V54
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085