نوێترین

recent

12/03/2015

بزانه كييه ؟؟ سه رۆکی هه رێمی داهاتووی کوردستان دیاری کرا

ماوەیەكە دەنگوباسی یەكگرتنەوەی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت، سیاسەتمەدارێكی كوردیش پێیوایە، ئەوە هەنگاوێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوخۆی یەكێتی و بەهێزبونەوەی گۆڕان و یەكلاكردنەوەی پرسی دەستور و سەرۆكی هەرێمی كوردستان.


د.فایەف گوڵپی سیاسەتمەداری كورد كە پێشتر لە ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا خەباتی كردوە و سەرۆكی پێشوی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانی نزیك لە پەكەكە بوە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەگەر یەكێتی و گۆڕان یەكبگرن دەتوانن 42 كورسی كۆبكەنەوە و ڕەنگە حزبەكانی دیكەشیان لەگەڵ بەوەش دەتوانن مەسەلەكانی دەستور و سەرۆكایەتی هەرێم لەبەرژەوەندی گەلی كوردستان و خۆیان بشكێننەوە كە نەوشیروان مستەفا یان بەرهەم ساڵح بكەنە سەرۆكی هەرێم.


خەڵك: ماوەیەكە باس لە یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان دەكرێت لە نێو میدیاكاندا، ئێوە ڕەوشی نێوخۆیی یەكێتی و گۆڕان چۆن لێك دەدەنەوە؟


د. فایەق گوڵپی: بزوتنەوەی گۆڕان لە ئامانجی سەرەكی خۆیدا كە گۆڕانكاری بو لە ماوەی چوار ساڵی ئۆپۆزسیۆن بون و ماوەی ساڵێكی نێو حكومەتدا شكستی هێنا، بە تایبەت بەرنامەی خۆی لە وەزارەتەكانی دارایی و پێشمەرگەدا نەیتوانی جێبەجێ بكات و بوەهۆی بێ هێزبونی گۆڕان.


یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بە دەرچون و جیابونەوەی نەوشیروان مستەفا و دواتر نەخۆشكەوتنی مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتی، ئەو حزبە توشی كێشەی ناوخۆیی و ڕێكخستن و دوو بەرەكی بووە، دوور نییە جارێكی دیكە، جیابونەوەی دیكەی تێ بكەوێ.

بۆیە دەبینین ئێستا هەردو حزب یەكێتی و گۆڕان ڕەوشی باشیان نیە، یەكێتی كێشەی ناوخۆیی هەیە، گۆڕانیش كێشەی هەیە لەوەی نەیتوانی ئامانجەكەی خۆی بەدی بهێنێت و بێ هێز بوە.


خەڵك: ئەگەر یەكێتی و گۆڕان یەكبگرنەوە، چی كاریگەری بۆ سەر ئەو دوو حزبە دەبێت؟


د. فایەق گوڵپی: ئەم دەنگوباسانەی لە نێو هاوڵاتیان و ڕاگەیاندنەكاندا هەیە دەربارەی یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان، ئەگەر ڕاست بێت و كاری بۆ بكەن، دەبێتە چارەسەرێكی باش بۆ كێشەكانی هەردو حزب لە نەمانی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و بەهێزبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان.


خەڵك: بەو پێیەی تۆ پێشتر لە ناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا خەباتت كردوە، پێتوایە یەكێتی و گۆڕان بە ئاسانی دەتوانن

یەكبگرنەوە، كە پێشتر لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردودا بەردەوام كێشەیان هەبوە؟


د. فایەق گوڵپی: هەرچەندە لە ماوەكانی ڕابردودا یەكێتی و گۆڕان كێشەیان هەبوە، بەڵام كەسیان لە یەكتری نەكوشتوە، كەس لە سەر ئەو مەسەلانە لە 10 رۆژ زیاتر دەستگیر نەكراوە، ئەوەی كراوە شەڕی میدیایی بوە و هێندە گەورە نەبوە، كە ئێستا نەتوانن یەكبگرنەوە، بەڵكو ئەوە ئاساییە و دەتوانن ئەوە بكەن، چونكە پێشتریش سەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان بەردەوام ئەگەر پەیوەندی سیاسیشیان نەبوبێت، ئەوا پەیوەندی كۆمەڵایەتی و سەردانكردنی یەكتریان بەردەوام لە نێواندا هەبوە.


خەڵك: ئەگەر یەكێتی و گۆڕان ببنە هێزێكی گەورە چ كاریگەری دەبێت؟


د. فایەق گوڵپی: بە یەكێتی و گۆڕان پێكەوە ئەگەر یەكبگرن، دەبنە 42 كورسی پەرلەمانی كوردستان لە بەرامبەر 38 كورسی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كە دواجار لایەنە ئیسلامییەكانیش هێندەی لە یەكێتی و گۆڕانەوە نزیك دەبن، هێندە لە پارتییەوە نزیك نابن، ئەگەری ئەوەش هەیە، حزبەكانی وەكو شیوعی و سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامیش بە لای یەكێتی و گۆڕاندا بیشكێننەوە.

ئەمە كاریگەری دەبێت لە دروستبونی گۆڕانكاری لە نەخشەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا بەتایبەت لە مەسەلە هەڵواسراوەكانی وەك پڕۆژە یاسای دەستور و چارەنوسی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەمەدا هەڵوێستی یەكێتی و گۆڕان نزیكترە وەك هەڵوێستی نێوان یەكێتی و پارتی، یان گۆڕان و پارتی و لە پەرلەماندا دەتوانن ئەو پرسانە یەكلایی بكەنەوە، بەوەی لە بری مەسعود بارزانی، نەوشیروان مستەفا، یان بەرهەم ساڵح بكەنە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەتوانن پێكەوە ئەو كارە لە بەرژەوەندی خەڵكدا بكەن.

هەروەك لەزۆر مەسەلەدا یەكێتی و گۆڕان هەڵوێستیان لەیەك نزیكە بەتایبەت فراكسیۆنەكانیان لە بەغداد و هەرێمیش بۆچونیان نزیكە لەیەكەوە، بەتایبەت لە مەسەلەی بودجەدا و نەوتدا بە ئاشكرا دەركەوت، هەڵوێستەكانیان چۆنیەك بو، ئێستاش لە حكومەت و پەرلەمان هەر بەیەكەوەن.


خەڵك: پێتوایە پارتی ئەم پێشهاتە قبوڵ دەكات ئەگەر ڕوو بدات؟


د. فایەق گوڵپی: پارتی دەبێت ئەوە قبوڵ بكات، كە یەكێتی و گۆڕان یەكبگرنەوە و ئەو گۆڕانكارییانە بكەن، چۆن هەروەك پێشتر جیابونەوەی گۆڕانی قبوڵ كردوە، ئەگەر لە حاڵێكیشیدا پارتی ئەمە قبوڵ نەكات، بە لایەنی دروستكردنەوەی دوو ئیدارەیی، یان هەر حاڵەتێكی دیكە، پارتی خۆی زەرەر دەكات، زیاتر میللەتی لێ دوردەكەوێتەوە.






from Wllat Net http://ift.tt/1BuhRD0

via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085