سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتووه له پهرلهمانی كوردستان دهڵێت ” مایەی پێكەنینە، كەسێك واقیعی هەرێمی كوردستان نەخوێنێتەوە و شتی وای بە بیردا بێت ڕۆژێك لە ڕۆژان پارتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن، چونكە دیموكراسی لە كوردستاندا بۆ دەیمومەی كورسیە.
له نوسینێكدا كه له لاپهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بوك بڵاویكردۆتهوه، ئهبوبهكر ههڵهدنی سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان نوسیویهتی: ” لە وڵاتێكدا كە دامەزراوە نەبێت و خزمەتگوزاریەكان كە ئەركی حكومەتە بە خەڵك بفرۆشرێتەوە، لە چوار بەش ی خەڵك سێ بەشیمان كردبێتە موچە خۆر و لە بارەگای حیزب موچەكانیان وەربگرن، موستەشار و بەعسیەكان لە دوێنێ حاڵیان باشتر بێت، 19 هەزار كۆمپانیا لە هەرێمێكی چوار ملیۆن كەسیدا هەبێت،كەس نەزانێت داهاتی زۆر و زەبەندی نەوت نەزانرێت بە كوێدا دەچێت، دەبێت پێكەنین بمانگرێت كاتێك باس لە گۆڕانكاری دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بكرێت.
دهشڵێت: مایەی پێكەنینە، كەسێك واقیعی هەرێمی كوردستان نەخوێنێتەوە و شتی وای بە بیردا بێت .ڕۆژێك لە ڕۆژان پارتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن، چونكە دیموكراسی لە كوردستاندا بۆ دەیمومەی كورسیە.
ئهمهش دهقی وتارهكهیه
یكەنینەكەی ناو هۆڵی پەرلەمان
لە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە رۆِژی سێ شەممە بەرواری 10/3/2015، لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای سندوقی نەوت گاز دا، دوو ڕا هەبوو لەسەر ئەوەی ئەو سندوقە سەر بە ئەنجومەنی وەزیران بێت یاخود سەر بە ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گاز، لەو كاتەدا هاوڕێ و هاوپیشەم كاك عادل عەزیز، ووتی با سەر بە ئەنجومەنی وەزیران بێت باشترە، مەبەستمان لە هیچ حیزب و لایەنێك نیە و حیزبەكەی خۆم نوێنەری لە ئەنجمەنی هەرێمی نەوت و گازدا هەیە، بەڵام ئەگەر سەر بە ئەنجومەنی وەزیران بێت دیموكراسی زیاتر تیایدا بەرجەستە دەبێت، لەوانەیە لە داهاتوودا گۆڕانكاری زیاتر ڕووبدات، وتیشی( كێ ناڵێت پارتی نابێتە ئۆپۆزسیۆن)، لەم كاتەدا زۆربەی پەرلەمانتاران دایانە قاقای پێكەنین بە تایبەت پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی.
ئەم پێكەنیانە ناكرێت بە سادەیی سەیری بكرێت و ئاماژەی تری لە پشتەوەیە لەوانە:
1-مایەی پێكەنینە لە سیتمی دیموكراسی هەرێمی كوردستاندا هێزی دەسەڵاتدار ڕۆژێك لە ڕۆژان ببێتە ئۆپۆزسیۆن.
2-مەگەر ئەم هەموو شەڕ و گەندەڵی و ساختەكاری و بن دیوار و كڕینی دەنگی هاوڵاتیان، بۆ ئەوە نەبووە هەتا هەتایە لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.
3-مایەی پێكەنینە، كەسێك واقیعی هەرێمی كوردستان نەخوێنێتەوە و شتی وای بە بیردا بێت ڕۆژێك لە ڕۆژان پارتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن، چونكە دیموكراسی لە كوردستاندا بۆ دەیمومەی كورسیە.
4-لە وڵاتێكدا كە دامەزراوە نەبێت و خزمەتگوزاریەكان كە ئەركی حكومەتە بە خەڵك بفرۆشرێتەوە، لە چوار بەش ی خەڵك سێ بەشیمان كردبێتە موچە خۆر و لە بارەگای حیزب موچەكانیان وەربگرن، موستەشار و بەعسیەكان لە دوێنێ حاڵیان باشتر بێت، 19 هەزار كۆمپانیا لە هەرێمێكی چوار ملیۆن كەسیدا هەبێت،كەس نەزانێت داهاتی زۆر و زەبەندی نەوت نەزانرێت بە كوێدا دەچێت، دەبێت پێكەنین بمانگرێت كاتێك باس لە گۆڕانكاری دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بكرێت.
5-هەندێك ڕاستی ئەگەر لە قاڵبی سوعبەتیشدا بێت هەر نابێت بخرێتە ڕوو بۆیە دەبێت شایانی پێكەنین بێت.
بۆیە كاكە عادل بەڕێز بێ قەزا بیت، نازانی هەندێك كەس سوعبەت نازانێت، بە قسەیەك باسی ئۆپۆزسیۆن بوونی داهاتووت كرد هەندێك كەس پێت پێكەنین بۆیە خوانەخواستە ببێتە ڕاست چی ڕوو دەدات.
منیش پێكەنینم دێت بەوانەی هەتكی دیموكراسی دەكەن و پەڕ و باڵیان كردووە و لەمانا و جەوهەرە ڕاستەقینەكەی بەتاڵیان كردۆتەوە كە دابەشكردنی عادیلانەی سامان و دەسەڵات و سەرچاوەكانی مەعریفە و زانستە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان
12/3/2015
from Wllat Net http://ift.tt/1GJv9i1
via IFTTT