
هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ڕایده‌گه‌یه‌نێت, پێویسته سه‌ركردایه‌تی كه‌جه‌كه چاوی به(عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بكه‌وێت, ڕاسته‌وخۆ ئه‌و دوو لایه‌نه له‌باره‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌وه قسه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی (ڕادیكاڵ)ی توركی بڵاویكردوه‌ته‌وه, (به‌سێ هۆزات) هاوسه‌رۆكی (كه‌جه‌كه) له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا‌و چه‌كدانانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندوه, چه‌كدانان نزیكه له‌مه‌حاڵه‌وه, به‌ڵام په‌كه‌كه كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان داوایكردبوو, له‌و كۆنگره‌یه‌شدا بڕیار له‌چه‌كدانان ده‌درێت.
به‌سێ هۆزات وتوشیه‌تی:” پێویسته یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی كه‌جه‌كه ڕاسته‌وخۆ چاوی به‌عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بكه‌وێت, ڕاسته‌وخۆش ئه‌و دوو لایه‌نه له‌باره‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌وه قسه بكه‌ن”.
(به‌سێ هۆزات) هاوسه‌رۆكی (كه‌جه‌كه) هۆشداریشیداوه, به‌چاوێكی وردتره‌وه هه‌نگاو بۆ به‌ره‌وپێشچونی پڕۆسه‌ی ئاشتی بدرێت, هه‌موو متمانه‌یه‌ك به‌حكومه‌تی توركیا نه‌كرێت, بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی گفتوگۆكانی (ئۆسلۆ) دوباره نه‌بنه‌وه.
پێشبینیده‌كرێت ئه‌و لێدوانه‌ی هاوسه‌رۆكی (كه‌جه‌كه) له‌باره‌ی دیداری به‌رپرسێكی كه‌جه‌كه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا, وه‌ڵامێكی ناڕاسته‌وخۆی كه‌جه‌كه بێت له‌باره‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌وه, چونكه به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌سێ هۆزات, به‌ته‌نیا ئۆجه‌لان‌و كه‌جه‌كه بڕیار له‌چه‌كدانانی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن.
from wllat net http://ift.tt/18BawWs
via IFTTT