
١٩١٥ سەروەختی یەكەمین جەنگی جیهانگرەوە، كە دەكاتە سەد ساڵی تەواو لەمەوپێش، لەشكری ئیمپراتۆریای عوسمانی، پەلاماری ئەرمەنییەكان دەدات و وێڕای دەستدرێژیكردنە سەر ژنانیان، زیاتر لە میلیۆنێكیشیان لێ قەتڵوعام دەكات. ئەوەی داعش بەسەر ئێزدییەكانیدا هێنا، دووبارە كردنەوەی هەمان سیناریۆ بوو، ئیدی ئیللا مەگەر دووچاری دەردی لەبیرچوونەوە هاتبین، ئەگەر نا، ئەو جینۆسایدەمان لە بیرە و دەزانین بكوژەكان وەك داعش جیهادیست و قوربانییەكانیش وەك ئێزدی، غەیرەدین بوون. ئەگەر بەراوردی ڕەوتاری لەشكری عوسمانی و چەكدارانی داعش بكەین و خۆمان لە گێلیی نەدەین، بێ ویژدانی نییە ئەگەر بڵێین: ئەو دوو هێزە، بەرهەمی هەمان كولتوورن.
from wllat net http://ift.tt/1Fc1cWe
via IFTTT
from wllat net http://ift.tt/1Fc1cWe
via IFTTT