نوێترین

recent

11/03/2015

هۆشیار زێباری و هومام حەمودی : بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرین

وەزیری دارایی عێراق و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایانکرد کە حکومەتی عێراق بەردەوام لەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان ئەوەش بەپێێ ئەو ڕێکەوتنەی هەیە لەنێوان هەرێم و بەغداد

لە میانەی دیداری سلێمانیدا کەلەزانکۆی ئەمریکی ئەنجام دەدرێت و ماوەی دووڕۆژ دەخایەنێت ، هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بۆئەوەکرد”، له‌ماوه‌ی‌ داهاتودا حكومه‌تی‌ عێراق به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات، ئه‌گه‌رهه‌رێمیش به‌ته‌واوی‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌بكات كه‌ بۆی‌ دیاریكراوه‌، ئه‌وا به‌غدا پشكی‌ (17%) له‌بودجه‌ی‌ عێراق ده‌داته‌ هه‌رێم”.

زێباری باسی لەوەشکرد”لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێکەوتنی هەولێر و بەغداد بەرەو پێش چوونی باش بەخۆیەوە دەبینێت”.

لەسەر هەمان بابەت ، هومام حەمودی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ووتی”کێشەکانی هەرێم و بەغداد رو لەباش بوون دەکات و لێک تێ نەگەشتن دروست بووە ئێستە هەوڵداین تەواوی کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین”.

لەبارەی ناردنی مووچەوە وتی”دڵخۆشم بەوەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی نەوت ، هەرێم چەند نەوت بنێرێت لەبەرامبەردا بودجە وەردەگرێت و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دەدات”.





from wllat net http://ift.tt/1KWbPkG

via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085