نوێترین

recent

12/03/2015

لەزیندانی ورمێ‌ ٢ هاووڵاتیی دیكە لەسێدارە دران

دوو هاووڵاتیی كورد بە چاودێری بەرپرسانی قەزایی ـ ئەمنیەتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە زیندانی ناوەندی ورمێ‌لەسێدارە دران.


رۆژی رابردوو رێكەوتی ٢٠ی رەشەمە لە حەوشەی زیندانی “دەریا”‌ی ورمێ‌دوو كەس بەناوەكانی سەلاحەدین شەرافەت كوڕی عەلی و خەڵكی شنۆ و سەمەد محەمەدی كوڕی حوسێن و خەڵكی نەغەدە، حوكمی لەسێدارە درانیان بەڕێوە چووە.


ئەو دوو زیندانیە كوردە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانەوە بە ” قەساس” حوكم درابوون و تەرمەكانیشان هەر هەمان رۆژ رادەستی بنەماڵەكانیان كراونەتەوە.


سەرچاوەیەك لە شاری ورمێەوە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، بێجگە لەو دوو هاووڵاتییە كەسێكی دیكەش لەسێدارە دراوە كە هەتا ئێستا شوناسی بۆ ئاژانسی كوردپا روون نەبۆتەوە.


هەر لەو پێوەندییەدا دوو ناوەندی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران و رێكخراوی هەموو پێكەوە دژی سێدارە راپۆرتێكیان لەسەر رێژەی سێدارە لەئێران بڵاو كردۆتەوە.


لەراپۆرتەكەدا هاتووە، لەساڵی٢٠١٤دا، ٧٥٣ كەس لەئێران لەسێدارە دراون كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە سەدا ١٠ چوونە سەرەوەی بە خۆیەوە بینیوە و هەر بە پێی راپۆرتەكە ٢٠ كەسیش سزای قەساسیان بۆ بڕاوەتەوە.


لە ئامارەكەدا باس لەوەش كراوە، لەساڵی ٢٠١٤دا لانیكەم ١٥ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵیش(لەكاتی روودانی تاوانەكە) ئێعدام كراون.


مەحموود ئەمیری موقەدەم و وتەبێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران باسیان لەوە كردووە، سەرەڕای بەرەو باشتر چوونی پێوەندییەكانی ئێران و كۆمەڵگەی جیهانی، رێژەی سێدارە لەئێران لە دەورانی دەسەڵاتداریەتی روحانیدا بە شێوەیەكی بەرچاو چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.






from Wllat Net http://ift.tt/1MtZnEn

via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085