
به‌بۆنه‌ی (جه‌ژنی نه‌ورۆز)ه‌وه، كۆشكی سپی به سه‌رپه‌رشتی میشێل ئۆباما، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و میوانانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌كانیان ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كه‌ن جه‌ژن، ئاهه‌نگێكی سازكرد.
میشێل ئۆباما له وتارێكیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه وتی: “كۆشكی سپی هه‌وڵده‌دات دابونه‌ریت و كلتوره جیاوازه‌كان له وڵات‌دا ره‌نگبداته‌وه و جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌شێكه له‌و دابونه‌ریتانه، سوپاسی میوانه‌كانیشی كرد كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون”.
ئاهه‌نگه‌كه‌ی كۆشكی سپی، هه‌ندێك چالاكی وه‌ك سه‌مای میللی گه‌لان و پێشكه‌شكردنی ژه‌مه خۆراكی تایبه‌تی، به‌خۆوه‌بینی.
جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به جه‌ژنێكی ره‌سه‌نی میلله‌تی كورد داده‌نرێت، یه‌كێكه له جه‌ژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان گه‌لانی خۆرئاوای ئاسیا و به سنبولی برایه‌تی و كلتوری هاوبه‌شی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه، داده‌نرێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1NPxGt7
via IFTTT