نوێترین

recent

12/03/2015

بارزانی : لەڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی پەشیمان نابمەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە، کە پرۆسەی سەربەخۆی بۆ کوردستان بەردەوامە و هەرگیزیش لەو پرۆسەیە پاشگەزنابنەوە، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا باس دەکەن و لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ هەوڵ بۆ چەسپاندنی ئەو پرسە دەدەن. بارزانی داواش دەکات، کە پێویستە چەکی شیاوی شەڕکردن بدرێتە پێشمەرگە.


لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس)ی ئەمریکی، لەبارەی کاریگەری هێرشە ئاسمانییە و چەکی پێشمەرگە، سەرۆکی هەریمی کوردستان وتی”ئێمە تا ئێستا رادەی هێرشە ئاسمانییەکانمان پێ باشبووە، لەرووەوە پشتیوانییەکی باشمان کراوە، بەڵام تا ئێستاش ئێمە لەسەر ئەو بۆچوونەین، کە پێویستە بە چەکی شیاو پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە بکرێت، تا ئەوساتەش لەو رووەوە بەو ئاستە نییە، کە ئێمە چاوەڕوانی دەکەین”.


بارزنای لەبارەی نیگەرانی وڵاتانی جیهان لەسەر رۆڵی ئێران لە عێراق و پشتیوانیکردنی لە میلیشیا شیعەکان بارزانی دەڵێت”ئێمە پرنسیپێکمان هەیە، هەرکاتێک هێرش بکەین، هیچ شتێک لەدوای خۆمان بەجێناهێڵین، هەرکەسێکیش بەشداربێت و هاوکارمان بێت لە هێرشکردنە سەر داعش، ئێمە سوپاسییان دەکەین. ئێستاکە لەو بارەیەوە ئەو نیگەرانیەم نییە، هەر کەسێک هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان ئێمە بەرگری لە خۆمان دەکەین”.


لە بارەی رۆڵی پێشمەرگە لە رزگارکردنی موسڵ و ناوچە سونییەکان سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کەناڵە ئەمریکییەکەی راگەیاند “ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئازادکردنی موسڵ یان هەر ناوچەیەکی دیکە، کە لەبەردەرگای هەرێمی کوردستانن، ئێمە سەیری بارودۆخەکە دەکەین، بەپێی پرنسیپەکانمان ئێمە هیچ کێشەیکمان نییە لە هاوکاریکردنی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی یاخود هێزە سونییەکان، ئەگەر ئەوان بەرنامەی تایبەتی خۆیان هەبێت، ئێمە هاوکارییان دەکەین، بەڵام ئێمە بە تەنیا هیچ کارێک ناکەین”.


لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە هێرشی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆسەر هەرێمی کوردستان و شەڕکردن لەگەڵیان، قورسترین شەڕ بێت لە مێژووی کورد، بارزانی بەو شێوەیە وەڵام دەداتەوە”ئەوە راستە کە ئەم شەڕە زۆر جیاواز بووە لە سەرجەم ئەو شەڕانەی لە رابردوودا رووبەڕوومان بووەتەوە، تاکتیکی ئەم شەڕە جیاوازە، ستایلی شەڕکردنەکە جیاوازە، بەڵام لە هەمان کاتدا، پێشمەرگە و کورد ئەو شەرەفەیان پێدراوە کە داعش و وێناکانی داعش لەناو بەرێت”.


رۆژنامەوانە ئەمریکییەکە بە لەبارزانی گوت، کە دەنگۆی ئەوەیە هەیە داعش، پێشمەرگە دیلەکان لە نەورۆزدا دەسووتێنێت، بارزانی لە وەڵامی ئەودا وتی “بێگومان ئەوە شتێکە زۆر دڵگرانی کردووین، کە گرووپێک لە پێشمەرگەکان کەوتوونەتە دەست داعش. شەخسییەن زۆر خەفتبارم بەو پرسە و زۆریش خەمم بۆ خواردووە، ئێمە هەوڵێکی زۆر زۆر دەدەین و ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ ئازادکردنیان ئەنجامی دەدەین، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبووین لە ئازادکردنیان، ئەوا بە شەهید ناویان دەبەین و ژمارەی شەهیدەکانیشمان زیاد دەبێت”.


سەبارەت بە پرسی سەربەخۆی کوردستان، بەتایبەت کە بەر لە هاتنی داعش زۆر باس لەو پرسە دەکرا و رۆژنامەنووسە ئەمەریکییەکە لە بارزانی پرسی، ئێستا پرسی سەربەخۆی بە پێچەوانەی ئەوکاتانە وەڵانراون، ئەو دەڵێت “ئەم شەڕە ئەو پرۆسەیەی دوا خست، بەڵام پرۆسەکە هەر بەردەوامە، ئێمە هەرگیز پرۆسەی سەربەخۆی راناگرین، بەڵام لە رێگەی دیالۆگەوە ئەنجامی دەدەین. ئێمە لەگەڵ بەغدا قسەی لەسەر دەکەین، تەحەدای کەسیش ناکەین، شەڕیش لەگەڵ کەس ناکەین، بەڵام پاشگەزیش نابینەوە لە سەربەخۆیی. ئێمە دراسەی دەکەین و پێویستە بە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەین، پێویستە یەکگرتووبین، بەڵام هێز بەکار ناهێنین و خوێنیش ناڕێژین”.


سەبارەت بە وەڵامی بارزانی بۆ ئەو بۆچوونەی کە پێوایە، سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سووریا، مێژووی ناوچەکە دەگۆڕێت، پێتوایە مێژووی کوردیش بگۆڕێت؟ سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی “من ناتوانم بڵێم کە مێژووی جیهان دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو، یارمەتیدەر بوو لە بەهێزکردنی هەستی بەهێزی و بەرگری و قوربانیدان و یەکگرتووی کوردی”.






from Wllat Net http://ift.tt/19dSbQH

via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085