نوێترین

recent

31/10/2014

حكومەتی هەرێم داوای لێبوردن دەكات

ووڵات نێت |


وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، رۆژی سێشەممە پشووی رەسمی نیە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت، وەك ئەوەی كە پێشتر راگەیەنرابوو، بەڵكو رۆژی دووشەممە پشووی رەسمیە.
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی راگەیاند: "رۆژی دووشەممە كە دەكاتە( 3تشرینی دووەمی 2014 ) هاوكاتە لەگەڵ 10 مانگی موحەڕەم، نەك رۆژی سێشەممە كەپێشتر رامانگەیاندبوو، بۆیە بەداوای لێبوردنەوە لەجەماوەری هەرێمی كوردستان، رۆژی دووشەممە پشووی فەرمیە لەسەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەت.
دەقی لێدوانەكەی سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەت وەك لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە:
ئەگەرچی دوێنێ رامانگەیاندبوو كە رۆژی سێشەمە 2014/11/4 لەسەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەبێتە پشووی فەرمی، بەڵام پێشتر لە هەرێمی كوردستان لەڕۆژی 2014/10/25، واتا رۆژی شەمەی رابردوو ئێمە پشووی رۆژی یەكی مانگی موحەڕەم كە دەكاتە سەری ساڵی كۆچیمان لەو دامودەزگایانە راگەیاندبوو كە دەوامیان هەیە، ولەبەر ئەوەی رۆژی 10ی موحەڕەم لەگەڵ رۆژی 2014/11/3 دا هاوكاتە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لەجیاتی سێشەمە 11/4 ، دووشەمە 11/3 ببێتە پشوی فەرمی لەسەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەداوای لێبوردن لە جەماوەری خۆشەویستی هەرێمی كوردستان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085