نوێترین

recent

30/10/2014

له‌نێرگه‌له‌ دووربكه‌ونه‌وه‌

تەندروستی |


 زۆربەی کەس پێی وایە نێرگەلە زیانەکانی لە جگەرە کەمترە، بەڵام پێچەوانەکەی راستە، توێژینەوەیەکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکردووە، ئەوانەی نێرگەلە دەکێشن، لە یەک دانیشتندا دوکەڵی زیاتر لە ١٠٠ جگەرە ھەڵدەمژن.
نێرگەلە تەنها زیانی بۆ ئەو کەسانە نیە کە دەیکێشن، ئەوانەی دەوروبەریش بەھەمان شێوە باجەکەی دەدەن، پزیشکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ئەو دوکەڵەی کە لە نێرگەلەوە دەردەچێت رێژەیەکی بەرز لە پێکھاتەی ژەھراوی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و مادەی تری کیمیاوی تێدایە کە ھۆکارە بۆ شێرپەنجە.
ھەر سەبارەت بەزیانەکانی نێرگەلە، زانکۆی کالیفۆرنیا توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە، دەرکەوتووە، ئەوانەی نێرگەلە دەکێشن مادە زیانبەخشەکان لە جەستەیاندا ٧٣ ھێندەی ئاسایی زیادیکردووە، ھەروەھا ئەو مادانەی کە دەبنە ھۆی شێرپەنجە بەھەمان شێوە زیادیکردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085