نوێترین

recent

30/10/2014

سەركەوتی كوبە وەك بریكاری وه‌زیری ناوخۆی دەستبەكاربوو

ووڵات نێت |

پۆستێكیتری كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پركرایەوەو بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی بوو بە بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم .
سەركەوت حەسەن ناسراو بە (سەكەوتی كوبە) كە هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانیە لەلاپەرەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە: "ئەمڕۆ وەك بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووم".
جێی باسە لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ پشكی بزوتنەوەی گۆران بوو .

Picsart-24-02-23-21-31-09-085