ووڵات نێت |
جه‌نا ته‌مه‌نی 19 ساڵه، خوێندكار بووه، كاتێك هه‌موو خه‌ونه‌كانی ئه‌وه‌بوو، ببێته پزیشك، به‌ڵام داعش خه‌ونه‌كانی به‌بادا، ئه‌و ده‌ڵێت: پیاوێكی 70 ساڵ بردوێتییه‌وه و ئاگاداریشه، كچێكی 11 ساڵان ده‌ستدرێژیی سێكسی كراوه‌ته سه‌ری كاتێك پێكه‌وه له‌ماڵێكدا بوون.
له‌راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-دا هاتووه: جه‌نا وتوێتی: داعش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه ده‌بێت ببێته موسڵمان، "ده‌نا ده‌تانكوژین" جه‌نا ناوی خوازراوی ئه‌م كچه‌یه، جه‌نا خه‌ڵكی گوندی كوجۆیه، كه زۆرینه‌ی ئێزیدییه.
ئه‌و ده‌ڵێت: كاتێك داعش له‌مانگی ئابدا هاته گونده‌كه‌مان، پیاوانیان له‌ژنان جیاكرده‌وه و مۆبایلیان له‌هه‌موو كه‌س سه‌ند، به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له 10 ساڵ زیاتر بووه، به‌لۆری گواستراونه‌ته‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌یان كوژراون.
له‌م كاته‌دا كچان و ژنانی ئێزدی چاوه‌ڕێی چاره‌نووسێكی جیاوازیان ده‌كرد، به‌وته‌ی جه‌نا، هه‌موو ئه‌و كچه گه‌نجانه‌ی له‌گونده‌كه‌یدا بوون، له‌ژنه خاوه‌ن منداڵ و پیره‌كان جیاكرانه‌وه، "براینه ماڵێكه‌وه له‌موسڵ كه سێ نهۆم بوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێیدا بوون، وه‌ك ئێمه گه‌نج بوون".
جه‌نا ده‌ڵێت: له‌و ماڵه‌دا رۆژانه ئه‌میر و سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌هاتن و كێیان لا جوان بوایه ده‌یان برد، "ئه‌و كه‌سه‌ی منی برد، ته‌مه‌نی له 70كاندا بوو، بردمیه ماڵه‌كه‌ی خۆی و كه‌چوومه ئه‌وێ چوار كچی تری لێ بوو، لێیان داین، پێیان وتین ئێمه كافرین، ده‌مانچه‌ی خسته سه‌ر سه‌رم و وتی "تۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیت به موسڵمان، ده‌بێت بمریت".
جه‌نا ده‌ڵێت: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا كچێكی 11 ساڵان برایه ده‌ره‌وه و كاتێك گه‌ڕایه‌وه، وتی: ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته سه‌ر".
یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ش په‌یوه‌ندی كردبوو به‌داعشه‌وه و دواتر به‌دیل گیرابوو لای پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت: هه‌ر ئه‌ندامێكی داعش ئافره‌تێك و مانگانه 2000 دۆلاری ده‌درایه.