نوێترین

recent

30/10/2014

وەزارەتی پێشمەرگە بەرامبەر سوكایەتیەكانی توركیا قسەدەكات

ووڵات نێت |


دوای ئەوەی  یەکێک لەو پزیشکانەی لەگەڵ ھێزەکەی پێشمەرگەدایە کە لەتورکیاوە لەچاوەڕوانیدا بوون بچنە کۆبانێ و رایگەیاند تورکیا سوکایەتی پێکردون و بێرێزی زۆریان بەرامبەر کردوون، وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت:"ئێمە لەبەرامبەر ئەو کارانەدا ھەڵوێستمان ھەبووە، بەڵام بۆ راگەیاندنەکانی ئاشکرا ناکەین".
دکتۆر عزەدین تەمۆ کە پزیشکێکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەیەو لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەدایە کە لەدووشەوی رابردوو  لەڕێگەی فڕۆکەوە چوونە ڕووحاو لەوێشەوە بردرانە پرسووسی نزیک کۆبانێ  دەڵێت :"ڕۆژێک و دووشەوە لێرەین، وەکو پێشمەرگە ھەستدەکەین سوکایەتیەکی ئێجگار زۆرمان پێدەکرێت لەلایەن تورکیاوە، ھیوادارە ھاوارییان بگاتە سەرکردە کوردەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان".
لەبەرامبەر وتەی ئەو پزیشکەداو ھەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بەھێزەکەی پێشمەرگەی کوردستان، هەڵگورد حیکمەت بەرێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، وەک وەزارەتی پێشمەرگە ھەڵوێستیان ھەبووەو ھەڵوێستی تریشیان دەبێت، بەڵام لەبەر لایەنی ئەمنی نامانەوێت ھەڵوێستەکانمان بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرابکەین، لەوبارەیەوە لێدوان بۆھیچ کەناڵێکی راگەیاندن نادەین.
ئەو پزیشکە لەلێدوانێکدا بۆ ڕووداو ئەوەی خستۆتە ڕوو:"ئەو شوێنەی تورکیا ئێمەی تێکردووە، تەوالێتی تێدا نییەو خواردنی پەنابەرانمان دەدەنێ، ئێمە ئێستا ھەستدەکەین لێرە سجنین ، سەربازێکی زۆر دەوریانداوین، پەیوەندیمان بەدەرەوە نییەو نەماوە، بەبیانووی ئەوەی دەبێ چاوەڕێی چەکەکانمان بین، دەرکەوتنی ئێمەو چوونمان بۆ کۆبانێ دوادەخەن، ھاتنی چەکەکانیشمان تائێستا نادیارە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085