
ووڵآت نێت/
ماڵپه‌ڕێكی روسیا، ناونیشان و وشه‌ی تێپه‌ڕی پێنج ملیۆن كه‌سی بڵاوكرده‌وه كه له پێگه‌ی Gmail ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه: نزیكه‌ی پێنج ملیۆن ئه‌كاونت و وشه‌ی تێپه‌ڕی نامه‌ی Gmail له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی روسی به‌ناوی (بتكوین)، بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای گوگڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و جه‌ختده‌كاته‌وه كه هیچ ئیمه‌یڵ و پاسۆردێك دزه‌ی نه‌كردووه و ئاشكرا نه‌بووه.
كۆمپانیا گوگڵ هه‌ربه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو هۆشداریشی داوه به‌وكه‌سانه‌ی ئه‌كاونتی تایبه‌تیان له گوگڵ هه‌یه و ناوه‌كانیان له‌و لیسته‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌هیچ جۆرێك رێوشوێن بۆ پاراستنی ئه‌كاونته‌كانیان نه‌گرنه‌به‌ر.
كۆمپانیاكه روونیكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی له‌و رێوشوێنه ئه‌وه‌یه به‌كارهێنه‌رانی Gmail ئاگایان له جۆره سیتمێك بێت كه تیایدا ته‌نها به دوو هه‌نگاو ده‌توانن پاسۆرده‌كانیان بگۆڕن.
