ووڵات نێت/
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجەو سەرۆکی ئەنجومەن و پۆستە ئیداریەکانی دیکە بەتەوافقی سەرجەم لایەن سیاسیەکانی ئەو پارێزگایە یەکلای بکرێتەوە.
ئەحمەد قەدەفەری جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری یەکێتی ڕایگەیاند: وەک سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی پارێزگای ھەڵەبجە گفتوگۆمان لەبارەی پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە و سەرۆکی ئەنجومەن و پۆستە ئیداریەکان کردووە و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی یەکلایی بوونەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەکانی دیکە دەکەین.
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری یەکێتی وتیشی: ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی دووشەممە کۆدەبینەوە ئەگەر گۆڕانکاری لەبۆچوونی لایەنەکان نەبێت، ئەوا پۆستەکان یەکلای دەکەینەوە بە ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکان.
ڕونیشیکردەوە: ئومێدمان ھەیە پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە بۆ یەکێتی بێت، چونکە لەسەر ھەموو پۆستەکان ڕێکەوتووین (جێگر بۆ دەنگی دووەم و یایدەدەرەکەی بۆ دەنگی سێەم) پلەکان بەوشێوەیە بۆ خوارەوە دابەش کراون.