نوێترین

recent

15/09/2014

سه‌ید سادق:چه‌ند گه‌ره‌کێک تاپۆ ده‌کرێت

ووڵات نێت/

ژمارەیەک لەو گەڕەکانە بەشێوەی زیادەڕۆیی لەقەزای سەیدسادق دروستکراون لەڕێگەی سێ لیژنەوە تاپۆدەکرێن، بەمەش گرفتی تاپۆ لەو گەڕەکانە چارەسەر دەبێت و بڕی (١٢٠) ملیۆن دیناریش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە.

ھیوا حامید سەرۆکی شارەوانی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند: گەڕەکی (بەرکێو) لەقەزای سەیدسادق یەکێکە لەو گەڕەکانەی کەنزیکەی ٤ ھەزار دانیشتوی تێدایە تا ئێستاش خانووی ئەم ھاوڵاتیانە بەھۆی ئەوەی کە بەنایاسایی دروستیان کردوون تاپۆ نەکراون.
سەرۆکی شارەوانی قەزای سەیدسادق وتیشی: سێ لیژنە لەناو گەڕەی بەرکیۆ کاری بڕین دەکەن بۆ ( تملیک - تاپۆ) کردنی ئەو گەڕەکە، بڕی ئەو پارەیەشی بۆی دابینکراوە (١٢٠) ملیۆن دینارە.

باسی لەوەشکرد: چەند لیژنەیەکی تریش پێکھێنراوە بۆ ئەوەی (رووپێووی و دیزاین) بکەن بۆ گەڕەکەکانی (قلرخ، سەراو، ئاوی حاجی قادر، قەسابخانە) کە بەنایاسایی دروستکراون، بەمەش گرفتی تاپۆ چارەسەر دەبێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085