نوێترین

recent

15/09/2014

شه‌نگال:له‌ بۆسه‌یه‌کدا ئه‌میرێک و چه‌ن چه‌کدارێکی داعش ده‌کوژرێن


ووڵات نێت/
ھێزی پاراستنی شنگال لەبۆسەیەکدا ئەمیرێک و چەند چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆیستی داعش لەسنوری قەزای شەنگال دەکوژن .

داود جندی بەرپرسی پەیوەندیەکانی ھێزی پاراستنی شنگال  رایگەیاند، لەکۆمەڵگەی گوھبالی سنوری قەزای شنگال

 لە بۆسەیەکدا توانیمان ئەمیرێک و چەند چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش بکوژین، وتیشی، ئەو ئەمیرەی داعش
ناوی (عامر مەحمود حەسەن)ە .

ھێزەکانی پاراستنی شنگال کەھێزێکی چەکداری ئێزدییە بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی ئێزدی لەسنوری قەزای شنگال پێکھاتووەو

 تا ئێستاش توانیویانە چوار کۆمەڵگەی گەورەی سەر بە قەزای شنگال لەچەکدارانی داعش پاکبکەنەوە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085