نوێترین

recent

15/09/2014

عه‌بادی ده‌ستبه‌رداری ناسنامه‌که‌ی بوو

/ووڵات نێت

دوای چەند رۆژێک لەدەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق، حەیدەر عەبادی دەستبەرداری ناسنامەیەکی دەبێت .

ھەندێک سەرچاوە لەزاری چەند کەسێکی نزیک لەحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە بڵاویانکردۆتەوە، بەو پێیەی دەستووری ھەمیشەیی عیراق رێگە نادات ھیچ ھاوڵاتییەکی عیراق ھەڵگری ناسنامەی وڵاتێکی بیانی بێت و پۆستی حکومیش وەربگرێت، بۆیە عەبادی دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق لەھەشتی ئەم مانگەدا، ناسنامە بەریتانییەکەی تەسلیمی حکومەتی ئەو وڵاتە کردۆتەوەو دەستبەرداری بووە .

بەوتەی ئەو کەسە نزیکانەی عەبادی تائێستا نەباڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعیراق و نە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش ھیچ روونکردنەوەو لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085