

به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان دوو هاوسه‌ره‌وه، له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری كه‌لار، ژنه‌كه دوو گوللـه ده‌نێت به‌خۆیه‌وه كه یه‌كێك له گوللـه‌كان له جه‌سته‌یه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌یدات له منداڵه ته‌مه‌ن چوار ساڵانه‌كه‌یان و دوای گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه، منداڵه‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری كه‌لار، ژن و پیاوێك كه هاوسه‌ری یه‌كترن ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان، دواتر ژنه‌كه ده‌چێته یه‌كێك له ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌یان و دوو گوللـه ده‌نێت به‌خۆیه‌وه.
وتیشی: "یه‌كێك له گوللـه‌كان له جه‌سته‌یه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌یدات له منداڵێكی خۆیان كه ته‌مه‌نی چوار ساڵه، دواتر ژنه‌كه‌و منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار ده‌كرێن و له‌وێشه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌گوازرێنه‌وه".
مقه‌ده‌مه‌كه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: "به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دایكه‌كه‌ش باری ته‌ندروستی جێگیر نییه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: پیاوه‌كه پۆلیسه‌و له ده‌ربه‌ندیخان ده‌وام ده‌كات، به فه‌رمانی دادوه‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا گیراوه‌و خۆیشی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه