ووڵات نێت/
کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاویانکردەوە، لە دوێنێوە لە ناو جەلەولاوە تەقە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرێت و ئەو ھێزەش لە لایەن عەبدولئەمیر زەیدییەوە پێکھێنراوە، سەرپەرشتیاری ھێزەکانی پێشمەرگەش لە گەرمەسێر ئەو ھەواڵە رەت دەکاتەوەو دەڵێت:" ئەوانەی لە ناو جەلەولاوە تەقە لە پێشمەرگە دەکەن چەکدارانی داعشن ".
مەحمود سەنگاوی سەرپەرشتیاری ھێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئەو چەکدارانەی لە ناو جەلەولاوە تەقە لە پێشمەرگە دەکەن چەکدارانی داعشن و بەپێی زانیاریەکانی ئێمە ئەو ھێزەی کە عەبدول ئەمیر زەیدی بۆ سوپای عێراق دروستی دەکات تا ئێستا نەچونەتە ناو جەلەولا، لەبەر ئەوەی جەلەولا لە دەستی داعشدایە .
وتیشی، ئێمە وەک ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی خۆمانداین لە دەوری جەلەولا و ھیچ بریارێک بۆ ھێرشکردنە سەر داعش نەھاتووە وچاوەرێی بڕیارین و ناو جەلەولایش جگە لە داعش ھیچ خەڵکێکی تێدا نەماوە .
ئاشکرایکرد، دوو دۆشکەی فەرەنسیمان لە چەکی نوێ پێگەیشتووە و بۆ رووبەروبونەوەی داعش کاریگەری خۆی دەبێت .
کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاویان کردەوە بەسەرپەرشتی عەبدولئەمیر زەیدی فەرماندەی ھێزەکانی دیجلە لەگەڵ عەشیرەتە عەرەبەکانی جەلەولادا رێککەوتنی کردووە بۆ دروستکردنی ھێزێک لە ناوچەکە بۆ رێگری لە پێشرەوی پێشمەرگە بۆ ناو جەلەولا و ناوچەکانی دەوروبەری، بە پێی ئەو زانیاریانە بەشێک لەو چەکدارانە داعشن و لە بەرامبەر چونە ناو سوپای عێراقیشەوە لێبوردنیان بۆ دەردەکرێت.