
کەمێک لەمەوبەر دوو بۆمبی چێنراو لەخورماتوو بەماڵێکدا تەقیونەتەوە و لەئەنجامدا ھاوڵاتیەک بریندار بووە و زیانێکی مادی زۆریش بەر ماڵەکە کەوتووە.
پەیامنێرمان پێی راگەیاندین، ئەمڕۆ دوو بۆمبی چێنراو لەگەڕەکی عەسکەری قەزای خورماتوو بەماڵێکدا تەقیونەتەوە و لەئەنجامدا ھاوڵاتیەکی بەرەگەز عەرەب بریندار بووە و زیانێکی مادی زۆریشی بەماڵەکە گەیاندووە.
وتیشی" ھۆکاری ئەنجامدانی تەقینەوەکە پێدەچێت بەھۆی ناکۆکی نێوان سونەو شیعەکانەوە ئەنجامدرابێت، لێکۆڵینەوەش لەتەقینەوەکان بەردەوامە".