نوێترین

recent

10/09/2014

فازڵ نەبی: ئەگەر وەزیری دارایی كورد بێت سەرۆك وەزیران ناتوانێت بودجە ببڕێت

ووڵات نێت |

بریكاری پێشویی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق، بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆك وەزیران دەتوانێت بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات، دەشڵێت وەزارەتی دارایی بۆ كورد گرنگە.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشویی وەزارەتی دارایی عێراق بە NRT ڕاگەیاندوه‌، بەپێی یاسا سەرۆك وەزیران ناتوانێت راستەوخۆ بڕیاری بڕینی بودجە بدات و بڕینی بودجە تەنها لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران دایە.
  
وتیشی، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق بە زارەكی داوای لە وەزیری دارایی كرد بودجەی هەرێم ببڕێت و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نەبوو.

راشیگەیاند، وەزیری دارایی دەتوانێت بڕیاری زارەكی سەرۆك وەزیران جێبەجێ نەكات و ئەگەر وەزیری پێشوی دارایی عێراق كورد بوایە یان سەر بە لایەنێكی تر دەیتوانی بڕیارەكە رەت بكاتەوە.

فازڵ نەبی راشیگەیاند، لە ئێستادا عێراق لە دۆخێكدایە ناتوانێت هەموو بەشە بودجە بڕاویی هەرێمی كوردستان بنێرێت و لەئێستاشدا بڕیار دراوە یەك لەسەر دوانزەی بودجەی هەرێم رەوانە بكرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085