
ووڵات نێت |
یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای سوریای ئازاد، رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌ن، هاریكاری له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.

سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای سوریای ئازاد، عه‌بدول ئیلا به‌شیر رایگه‌یاند، سوپای سوریای ئازاد ئاماده‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و هێزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ناسراو به یه‌په‌گه دا شه‌ڕی داعش بكات.
پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شۆرشی سوریا له حه‌له‌ب عه‌قید عه‌بدولجه‌بار ئه‌لعه‌گیدی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عفرین كۆبوویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن.