ووڵات نێت |
به‌رپرسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك سوری یه، كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین كه‌سه‌كان و ئه‌مه‌ریكا داوای ده‌ستگیركردنی كردووه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل) ی به‌ریتانی، به‌رپرسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داعش، ناوی (ئه‌حمه‌د ئه‌بو سمره) یه كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی یه‌و به‌ره‌چه‌ڵه‌ك سوری یه.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه بووه‌ته یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای ده‌ستگیركردنی ده‌كات.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، ئه‌بو سمره ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌و له فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه‌و له‌ده‌وروبه‌ری بۆستن گه‌وره بووه، له كۆلێجێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی خوێندووه و له كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌و بواره كاریكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لێهاتویی ئه‌بو سمره له بواری كۆمپیوته‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هانی داعشی داوه بیكاته به‌رپرسی ئه‌و به‌شه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و كه‌ندی ببه‌ستێت له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی داعشه‌وه.
به‌پێی ده‌یلی مه‌یل، ئه‌بو سمره له ساڵی 2004 به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆچی كردووه‌و سه‌ره‌تا ده‌ستیكردووه به كاركردن له‌به‌شی راگه‌یاندنی داعش و تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی په‌یوه‌ست به تیرۆر له‌ساڵی 2009، دوای چوار ساڵ، نوسينگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی ناوی خسته لیستی تیرۆریسته داواكراوه‌كانه‌وه و پاداشتی 50 هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك داناوه كه زانیاری له‌باره‌یه‌وه بداته پۆلیس كه ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی.