
ووڵات نێت |
شاندی ھەدەپە بە سەرۆكایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی كەجەكە لە قەندیل، سەردانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەلال تاڵەبانی دەكات.

شاندی ھەدەپە بە سەرۆكایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی قەندیلیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی كەجەكە كۆبوونەوە و دواتر سەردانی پارێزگای سلێمانیان كرد.
شاندی ھەدەپە كە پێكھاتبوو لە سەرۆكی پارتی ھەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆكی شارەوانی ماردین ئەحمەد تورك، پەرلەمانتارانی ھەپەدە ئێڕۆڵ دۆرا، نازمی گور، سەلما ئیرماك، لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان، سەردانی سەركۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان جەلال تاڵەبانی دەكەن.
چاوەڕوان دەكرێت دوای سەردانەكەیان بۆ سلێمانی، شاندەكە سەردانی پارێزگای ھەولێر بكەن و لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نێچیبرڤان بارزانی كۆببنەوە.
شاندەكە رۆژی سێشەمم سەردانی قەندیلیان كرد و پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندە بەرپرسانی كەجەكە.