ووڵات نێت |
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2014، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق، بڵاوكراوه‌یه‌كیان فڕێ داوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و داوا له "دانیشتووانی حه‌دبا" ده‌كات رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ببنه‌وه و شاربه‌ده‌ریان بكه‌ن و سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ریاندا.
شایه‌تحاڵێك به "مه‌دا پرێس"ی راگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه عیراقییه‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه بڵاوكراوه‌كه دروشمی ئاشتی كۆماری و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی له‌سه‌ر بووه، هه‌روه‌ها تیایدا نووسرابوو: "تیرۆریستانی داعش له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانانی عیراق له به‌نداوی موسڵ و ئامرلی هه‌ڵاتن، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م هێز و توانای رۆڵه‌كانی موسڵی حه‌دبا هه‌ڵدێن".
ئه‌و شایه‌تحاڵانه، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه بڵاوكراوه‌كانی سوپای عیراق، وێنه‌ی چه‌ك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراقیان له‌گه‌ڵدا بوو، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئاڵایه‌كی عیراق كه به‌سه‌ر به‌رزارییه‌كه ده‌شه‌كێته‌وه.