نوێترین

recent

14/09/2014

له‌ترسی کوده‌تا داعش چه‌ندکه‌سێک گوله‌ باران ده‌که‌ن

ووڵات نێت/

لە چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی داعش لە گوندێكی پارێزگای سەڵاحەدین چەند كەسێكیان بە تۆمەتی كودەتا گولـلەباران كردووە.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی(رۆیتەرز) شایەتحاڵێك ئاشكرایكردووە كە دوو رۆژ لەمەوبەر چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) هەشت كەسی سوننە مەزهەبیان لە گوندێكی بچوكی نەینەوا گولـلەباران كردووە بە گومانی ئەوەی ویستویانە كودەتا بكەن.
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەشی بەوەكردووە پرۆسەی گولـلەبارانكردنەكە ئێوارەی رۆژی هەینی بەڕێوە چوو هەروەها دوو چەكدارانی دەموچاو داپۆشراوی داعش ئەفسەرێَكی پۆلیسیان لە گوندی جماسە كوشتووە و تۆمەتەكەشی ئەوەبووە كە گوایە زانیاری داوەتە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق.
كاتێك ئەو هەشت كەسە كوژراون خەڵكی ناوچەكە ئامادەی پرۆسەی گولـلەبارانكردنەكە بوونە لە گوندی واقعە كە 120 كم لە باكوری تكریتەوە دوورە.
شایەتحاڵەكە جەخت لەوەش دەكاتەوە كاتێك چەكدارانی داعش ئەو هەشت كەسیان كوشتووە رایانگەیاندووە"ئەوە چارەنوسی ئەو كەسانەیە كە دژیان دەوەستێتەوە."
Picsart-24-02-23-21-31-09-085