
ووڵات نێت |
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ موشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئاراسته‌ی قه‌زای خانه‌قین كرا و، به‌و هۆیشه‌وه خانویه‌ك روخا و ژنێك و منداڵێكیش بریندار بوون.

حسێن مه‌نسور فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند گومانده‌كرێت كه ئه‌و موشه‌كه له نزیك ناوچه‌ی نه‌فت خانه‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی مه‌لعه‌ب كرابێت له ناو قه‌زای خانه‌قین.
هاوكات، حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی موشكه‌كه به‌ر ماڵێك كه‌وتووه له خانه‌قین، ژنێك و منداڵێك بریندار بوون.
وتیشی له ئێستادا باری ته‌ندروستی هه‌ردوو برینداره‌كه جێگیره.
پاش روداوه‌كانی شاری موسڵ و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری، چه‌كدارانی داعش، موشه‌ك ئاراسته‌ی قه‌زای خانه‌قین ده‌كه‌ن.