نوێترین

recent

17/09/2014

ئاشتی هه‌ورامی بۆ چوو بۆ ئێران؟ بارزانی له‌نامه‌که‌یدا بۆ ڕۆحانی چی ده‌ڵێت؟


ووڵآت نێت/
دوێنێ ئاشتی هه‌ورامی به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ تاران و له‌گه‌ڵ لەگەڵ وەزیری نەوت و لێپرسراوی ستادی هاوبەشی ئابووری بازرگانی ئێران و عیراق كۆبووەوە و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ گه‌ڕایه‌وه‌ و بارزانیش نامه‌یه‌ک بۆ ڕۆحانی ده‌نێرێت.
نازم دەباغ ؛نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران؛ڕایده‌گه‌یه‌نێت:"لەو دیدارانەدا دوو لایەن باسیان لە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی گەیاندنی گاز لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان كردووە"
ئاشتی هەورامی و شاندی یاوەری لەم گەشتەدا چاویان بە بیژەن زەنگەنە ؛وەزیری نەوت؛ و ڕۆستەم قاسمی ؛لێپرسراوی ستادی هاوبەشی ئابووری بازرگانی ئێران و عیراق؛ كەوتووە و چەندین تەوەری گرنگ سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەكان و مەسە‌لەكانی هاوپێوەند بە نەوت و گاز گفتوگۆیان لەسەر كراوه‌.
ده‌باغ له‌ لێدوانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی"کوردپرێس"ڕەتیكردەوە كە هیچ ڕێككەوتننامەیەكی ڕەسمی لە نێوان شاندی هەرێم و ئێراندا واژۆ كرابێت، "ئامادەكاری كراوە بۆ ڕێككەوتنێك لە ئایندەی نزیكدا".
سەبارەت بە ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەم قۆناغەی عیراق و هەرێمی كوردستان، نوێنه‌ره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران ده‌ڵێت:"ئێران ڕۆڵی كارای هەبووە، هەروەها كە دەزانین سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لە نامەیەكدا كە بۆ حەسەن ڕۆحانی ؛سەرۆك كۆماری ئێران؛ نووسی ئاماژەی بەم ڕۆڵە كرد و لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف ؛وەزیری دەرەوەی ئێران؛ سپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد كە یەكەم وڵات بووە بە هانای هەرێمی كوردستانەوە هاتووە‌ و پشتیوانی لە كوردەكانی عیراق كردووە لە شەڕ دژی داعش".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085