

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی (نه‌زاهه)ی هه‌رێم ئاشكرایكرد، تا ئێستا (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری‌و چه‌ند وه‌زیرێك، سامانه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردوه.
(د. مه‌ریوان سابیر) ڕایگه‌یاند، (111) په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان‌و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان، فۆرمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یان پڕكردۆته‌وه‌و گه‌ڕاوندویانه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم، وتیشی:"له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت، تا ئێستا (15) وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم فۆرمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یان پڕكردۆته‌وه‌و گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌و چه‌ند وه‌زیرێكی تر، تا ئێستا فۆرمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یان پڕنه‌كردۆته‌وه‌و نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت‌و سامانیان ئاشكرا بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دیاریكراودا فۆرمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه نه‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وا دوباره ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، پاشان ڕێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به‌ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی پله تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان، د. مه‌ریوان سابیر وتی:"ته‌نها (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فۆرمی ده‌سته‌كه‌یانی پڕكردۆته‌وه‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆی ئاشكراكردوه، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی‌و سه‌رجه‌م پله تایبه‌ته‌كانی تر، تا ئێستا سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆیان بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌میان فۆرمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یان پڕكردۆته‌وه‌و سامانه‌كه‌ی خۆیان ئاشكرا كردوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێم هێمای به‌وه‌شكرد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم‌و دادوه‌رانی هه‌رێم، پێویسته فۆرمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه پڕبكه‌نه‌وه‌و خۆشبه‌ختانه (99%)ی دادوه‌رانی هه‌رێم، سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆیان بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرا كردوه.