

ووڵات نێت/
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاری دا بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر ئه‌فسه‌رێك له پله‌ی نه‌قیب به‌ره‌و سه‌ره‌وه خانه‌نشین بكرێت، ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی له ئه‌ستۆیدایه، پێی ببه‌خشرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره و ئالیاتی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، نووسراوێكی به ژماره (15787) له 18ی ئابی 2014 ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی و ئیداره‌كانی هه‌رێم كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئێمه که‌وتووه هاتووه "له‌مه‌ودوا هه‌ر ئه‌فسه‌رێك له پله‌ی نه‌قیب به‌ره‌وسه‌ره‌وه كه خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت جگه له سزادان، ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی كه له ئه‌ستۆیدایه پێی ده‌به‌خشرێت وه‌كو رێزگرتنێك".