نوێترین

recent

24/09/2014

فرۆكە جەنگییەكان بۆردومانی دەوربەری ناحیەی گوێر دەكەن

ووڵآت نێت/
فەرماندەیەكی سەربازی لە ناوچەی ناحیەی گوێر بە رایگەیاند، "دوا نیوەرۆی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ناوچەكانی گوێری بۆردومان كردووە ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش كوژراون ".
وتیشی"چەكدارانی داعش مۆڵگەیان لە ناوچەكانی سەر بەناحیە گوێر دانابوو و بۆردومانی ناوچەكانی گوێر و مەخمور و گوندەكانی دەوربەریان بۆردومان دەكرد بەم هۆیەیشەوە هاوڵاتیان ناوچەكانیان چوڵكردبوو".
فەرماندە سەربازییەكە ئاشكرایكرد، "ئەو ناوچان زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادكراوە بەڵام هاوڵاتیان نەگراونەتەوە ناوچەكەكانیان لەبەر مەترسی هێرشەكانی داعش و نزیكیان لەو ناوچانە".
باسی لەوەكرد، "پێدەچێت لە ئەمرۆوە هاوڵاتیان بگرێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان چونكە مەترسی لەسەر ناوچەكانیان نەماوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085