ووڵات نێت/
ئه‌مڕۆ 14/9/2014 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به یاوه‌ری مامۆستا به‌كر مسته‌فا راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری پێشمه‌رگه‌و مامۆستا جه‌لال شێخ كه‌ریم، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له میحوه‌ری خورماتوو و سلێمان به‌گ و یه‌نگیجه به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ خۆڕاگری و ئازایه‌تی و له‌خۆبردووییان ده‌ربڕی، كه به‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزییه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆستان ده‌بنه‌وه‌و خاكی كوردستان ده‌پارێزن.
له سه‌ره‌تادا سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كرد له خورماتوو و له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵا بۆر فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی پێشمه‌رگه‌وه پێشوازیكران.
له میانی ئه‌و پێشوازییه‌دا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای ستایشكردنی سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خورماتوو و سه‌رجه‌م میحوه‌رو به‌ره‌كانی تردا، سه‌رله‌نوێ به ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌ستخۆشی سوپاسگوزاری بۆ ده‌ربڕین كه زۆر له‌خۆبردووانه به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و رۆژانه به‌رپه‌رچی هێرش و په‌لاماری تیرۆرستان ده‌ده‌نه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وی یه‌ك له‌دوای یه‌ك تۆمارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی خورماتوو و ناوچه‌كه‌ی كرد كه ئازایانه به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی خۆیانه‌وه له‌دژی تیرۆرستان ده‌جه‌نگن و هاوكارو یارمه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ن و ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی به‌رز نرخاند.
حاكم قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌مڕۆ ناوی پێشمه‌رگه بووه‌ته ره‌مزی خۆڕاگی و ئازایه‌تی و له‌خۆبردوویی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی دوژمنی ئازادی و دیموكراسی نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، بگره له هه‌موو نێوه‌نده جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا به‌چاوی رێز‌و پێزانینه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت و به هێزێكی نیشتمانی دڵسۆز ئه‌ژمارده‌كرێت، وتیشی: هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه رۆژ له‌دوای رۆژ پشتیوانی و هاوكاری وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه له فراوانبوون و زیادبووندایه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌بدوڵڵا بۆر سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پشتیوانی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی كرد‌و روونیشیكرده‌وه كه تیرۆرستان له پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامدان و توانای په‌لاماردان و هێرشیان نه‌ماوه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش سه‌نگه‌ره‌كانی ته‌واو قایم كردووه‌و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارو هێرشێكی تیرۆرستان.
پاشان پێكه‌وه بازنه‌ی رێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یان له فه‌وجی دووی لیوای 16ی سنووری سلێمان به‌گ و لیوای پێنجی چه‌مچه‌ماڵیان له سنوری یه‌نگیجه‌و خورماتوو به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردانه‌وانه‌دا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌فدی هاوڕێی ده‌ستخۆشیان له یه‌كه به‌یه‌كه‌ی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كرد‌و سڵاو و درودیان بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش نارد كه به‌خوێنی خۆیان به‌رگریان له خاكی پیرۆزی كوردستان كردووه‌و چوونه‌ته كاروانی نه‌مرانه‌وه، هه‌روه‌ك هیوای زوو چاكبوونه‌شیان بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان خواست، هه‌روه‌ك به بایه‌خه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یان نرخاند‌و به هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان زانی.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا حاكم قادر‌و وه‌فدی هاوڕێی له شاری كه‌ركوك مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری مه‌ڵبه‌ندو كارگێڕی و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازیكران.
له‌و پێشوازییه‌دا كه ئاڵا تاڵه‌بانی و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك ئاماده‌یبوون، بارودۆخی شاره‌كه‌و خۆڕاگری و پته‌وی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر پشتیوانی و هاوكاریكردنی به‌رده‌وامی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو رووه‌كانه‌وه كرایه‌وه.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حاكم قادر‌و وه‌فدی هاوڕێی به یاوه‌ری لیوا هه‌ڵكه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكیان كرد‌و له‌لایه‌ن د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه پێشوازیكران.
له‌و دیداره‌شدا سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و پته‌كردنی سه‌نگه‌ره‌كان و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه له سنووره‌كه‌دا تاووتوێكران، له‌و رووه‌شه‌وه حاكم قادر پشتوانی و هاوكاری وڵاتانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به قۆناغێكی نوێ و گرنگ و مێژوویی وه‌سفكردو به بنه‌مایه‌كی به‌هێزی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر تیرۆرستاندا له‌قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان كرایه‌وه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا كه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی و به‌رگریدا بوون.
هه‌روه‌ك كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و پارێزگاری كه‌ركوك هاوڕابوون له‌سه‌ر زیاتركردنی پشتوانی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ته‌یاركردنیان به چه‌كی نوێ و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، له‌وڕووه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی دۆستیان به‌رز نرخاند‌و ستایشیان كرد.