ووڵات نێت/
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه و هه‌ڵسوڕاوێكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش وه‌ك بریكاری وه‌زیری ناوخۆ دیاریكرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌و به‌ركه‌وتانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماویه‌تی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ریبگرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ئه‌و پۆستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه پێشتر پارتی و گۆڕان رێككه‌وتن له‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بدرێن به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه چه‌ندین بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا.
یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی پێشتر رێككه‌وتنی له‌باره‌وه كرا كه بدرێت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه دیاریكراوه و پارتی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ری.
بۆ زانینی زانیاری زیاترپه‌یوه‌ندیكرا به سه‌ركه‌وت حه‌سه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ ئاگایی خۆی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌كه‌ی و پارتی ده‌ربڕی.
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن وتی: "كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-م بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گه‌ر ئه‌مڕۆ رێككه‌وتن كرابێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستبه‌كار ده‌بم".
سەرکەوت حەسەن پێشمەرگەی کۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووەو دانیشتووی سلێمانییە و ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بووە و دواتر کراوە بە راوێژکار، پلە سەربازییەکەی لیوایە. لەسەرەتای دروستبوونی گۆڕانەوە لەگەڵ ئەو بزووتنەوەدایە.