ووڵات نێت/
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی شاری ڕۆزاریۆی ئه‌رجه‌نتینی که‌شوێنی له‌دایک بوونی "لیۆنێل میسی"ه ئاشکرایکرد ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌که بڕیاریانداوه ناوی "میسی" له مناڵه تازه له‌دایک بووه‌کان قه‌ده‌غه بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه گۆنزالیۆ کاریۆی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری هاوڵاتیانی هه‌رێمی "سانتا فی" ڕایگه‌یاند که له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌لێشاو خه‌ڵک ڕوویان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان کردووه بۆ ناو نانی مناڵه‌کانیان به‌ناوی میسییه‌وه.
گۆنزالۆ بۆ "ڕادیۆ2"ی ڕۆزاریۆ ڕوونیشیکرده‌وه :"لێره به‌کار هێنانی نازناو وه‌کو ناوی یه‌که‌م به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه‌و ڕێگه‌ی پێناده‌ین".
جێی ئاماژه‌یه به‌رپرسانی باشوری ئه‌رجه‌نتین هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندییان نیشاندا خێزانێک ناوی مناڵه‌که‌یان بنێن "میسی" و گۆنزالۆ کاریۆ ئه‌وه‌ی به‌شتێکی ده‌گمه‌ن ناوبرد‌و به‌دوریشی نه‌زانی ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی گۆڕانکاری له یاساکانیاندا.