نوێترین

recent

14/09/2014

ژمارەی ئەو وڵاتانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم دەده‌ن زیاد دەبن بۆ 8دانه‌

ووڵات نێت/

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت ئاشکرایکرد، لەئێستادا ھاوڵاتیانی ھەرێم دەتوانن بەگوێرەی مەرج و ڕێنمایەکانی لە ٨ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکی  ڤیزا بەدەست بھێنن  و ژمارەی ئەو وڵاتانە لەزیادبووندان .
کاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا ڕاگیەیاند، لەئێستا ھاوڵاتیان دەتوانن لەکۆنسوڵگەری ئەم وڵاتانە ڤیزا بەدەست بھێنن، وڵاتەکانیش ( ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ڕۆمانیا، پۆڵۆنیا، نەمسا، بەریتانیا و ئەمریکا)، سەرجەم ئەم وڵاتانە سەنتەری سەربەخۆی ڤیزایان ھەیە، ھاوڵاتیانیش دەتوانن لەڕێگەی وێب سایتی کۆنسوڵگەری تایبەت بەھەریەک لەو وڵاتانە ڤیزا بەدەست بھێنن.
وتیشی"بەدەست ھێنانی ڤیزاش بەگوێرەی ڕێنمایی و مەرجەکانی تایبەت بەئەو ولاتانە خۆیان دەبێت، کە مەرجەکان لەوڵاتێکەوە بۆ ولاتێ دیکە جیاوازە، دەبێت ئەو ھاوڵاتیانەی کە خوازیارن ڤیزاکە بەدەست بھێنن سەرپێچی لەڕێنماییەکاندا نەکەن، لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڕمی (Online) پڕبکەنەوە، چونکە ھاوڵاتیان ناتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی کۆنسوڵگەریەکان بکەن، دوای پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمەش کاتیان بۆ دادەنرێت دواتر ئاگادار دەکرێنەوە".
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو، ھەموو ھاوڵاتیەک خۆی دەتوانێت بەڵگەو دیکۆمێنتەکانی تایبەت بەڤیزا بۆ خۆی دابینبکات، پێویست بەکەسی دیکە ناکات، کەلەئێستادا ھەندێک کەس پەیدا بووە بازرگانی پێوە دەکەن لەبەرامبەردا بڕێک پارە لەھاوڵاتیان وەردەگرن، بۆئەو مەبەستەش لەسەرجەم شارەکانی ھەرێم کۆمپانیا ھەیە (بیمەی تەندروستی) دەکات، کە پشکنینی تەندروستی خۆیەتی و دەبێت خۆی ھەستێتت بەو کارە لەگەڵ سەرجەم ئەو زانیاریانەی دیکە کە داوای لێدەکرێت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085