

ووڵات نیت/
به‌رپرسی هێڵێكی پاسی شاری سلێمانی كه ئه‌مڕۆ بۆ زیادكردنی بڕی به‌نزینی هه‌فتانه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و دواتر مانگرتنیان له كاركردن راگه‌یاند، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئێستادا مانگرتنه‌كه‌یان شكاندووه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كرێی هاتووچۆی پاسیان كردووه به 750 دینار.
لوقمان سدیق به‌رپرسی هێڵی پاسه‌كانی راپه‌ڕین وتی: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شۆفێرانی پاسه‌كانی (به‌كره‌جۆ، عه‌واڵ، راپه‌ڕین) خۆپیشاندانمان كرد، دواتر مانمان گرت له كاركردن، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری هاوڵاتیان مانگرتنه‌كه‌مان شكاند و له‌ئێستادا كارده‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاوڵاتیان به 750 دینار ده‌گوازینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌م زیادكردنی نرخه كاتیه و هه‌ر ده‌قه‌یه‌ك بڕی به‌نزینی هه‌فتانه‌كه‌مان بۆ زیاد بكه‌ن، نرخه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه به 500 دینار".
لوقمان سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ته‌نها ئه‌و سێ هێڵه نین كه كرێكه‌یان كردبێ به 750 به‌ڵكو سه‌رجه‌م هێڵی پاسه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی دوورن كرێكه‌یان كردووه به‌و نرخه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هاوڵاتیان ژیانی رۆژانه‌ی ئێمه ده‌زانن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێیان ناخۆش نیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و نرخه‌مان زیاكردووه، چونكه ده‌زانن حه‌ق به ئێمه‌یه".
پێشتر له لێدوانێكیدا ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی شۆفێرانی هێڵی پاسه‌كان، بۆ خه‌ندان وتی: "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زیادكردنی نرخی كرێی هاتووچۆی پاسه‌كان نین و له‌هیچ شۆفێرێكیشی قبوڵ ناكه‌ین نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه داوایان له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كردووه بڕی به‌نزینی هه‌فتانه‌ی هێڵی پاسه‌كان له 80 لیتره‌وه بكرێته 150 لیتر و چاوه‌ڕێن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.