

ووڵآت نێت/
لەجیاتی بەكارهێنانی ئەو كرێمانەی كەچرچی پێست ناهێڵن دەبێ بزانیت چ جۆرە خۆراكێك پیری لەسەر پێستت دەردەخات و دەبێ چیتر خواردنی كەم بكەیتەوە چونكە زیانیان هەیە بۆ تەندروستی پێست: لەوانەش:
1-گۆشتی قوتو: هەرچەندە گۆشتێكی خۆشە بەڵام رێژەیەك نیتراتی تێدایە كەهەوكردن و چرچی پێست زیاد دەكات بۆیە دەبێ كەمتر بخورێت.
2-شیرینی و شۆكۆلات: هەرچەندە شۆكۆلات یاخود قاوە سودی هەیە بۆ تەندروستی پێست بەڵام شیرینی كاریگەری خراپی هەیە لەسەر پێست، بەجۆرێك زیان بەرێژەی شەكری نێو پرۆتینی پێست دەدات و توشی تێكچونی دەكات و زووتر چرچ و لۆچی دەردەكەوێت.
3-چپسی پەتاتە: بەوپێیەی ژەمە خۆراكێكی سوك و سوێرە بەڵام رێژەی خوێ لەلەشدا دەبێتە هۆی قەتیسبونی ئاو و شلەمەنییەكان و دەركەوتنی كیس لەژێر چاوەكاندا. هاوكات چەوری تێدایە كەهەوكردن لەلەشدا زیاد دەكات بۆیە پێویستە چپسی پەتاتە كەمتر بخورێت.
4-قاوە: سەرباری سودەكانی بەڵام خواردنی كافایین كەمادەیەكە میزت زۆر پێ دەكات دەبێتە هۆی وشك بونی پێست و لەش بۆیە دەبێ كەمتر بكرێتەوەو پەنا ببرێتە بەر كرێم بۆ چەوركردنی پێست.
5-مەعكەرۆنە: هەرچەندە گەنم بەسوودە بۆ تەندروستی بەڵام توێژینەوەكان دەریانخستوە كەكاربۆهیدراتی دروستكراوە هاوكارە لەتێكچونی كۆلاجیندا و چرچ و لۆچی دروست دەكەن و دەبێتە هۆی هەوكردنی لەژێر پێستدا.
6-خواردنی كاڵ: زیادەرەوی لەخواردنی وشكدا یاخود كاڵدا دەبێتە هۆی زوودەركەوتنی پیریی بەرووخسارتەوە، هاوكات چێشتلێنان لەرێی سەرچاوەی گەرمی وشكەوە كەبە(جلیكاتین) ناسراوە، زووتر پێست پیر دەكات.