نوێترین

recent

15/08/2014

لەپارێزگای كەركوك بەشێوەیەكی كاتی گرفتی بەنزین چارەسەر دەكرێت

لەپارێزگای كەركوك بەشێوەیەكی كاتی گرفتی بەنزین چارەسەر دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند تەنگەرێك لەتوركیاوە بەنزینیان گەیاندۆتە ئەو پارێزگایە.

كەركوك ناو بڵاویكردۆتەوە، لەدوو رۆژی رابردوودا 12 تەنكەر بەنزین لەتوركیاوە گەیشتۆتە پارێزگای كەركوك و پاشانیش لەئەمبارەكان بەتاڵكراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، لەهەفتەی داهاتوەوە هەر تەكسیەك هەفتانە 80 لیترو ئۆتۆمبێلی تایبەتیش هەفتەی 40 لیتر بەنزینیان پێدەدرێت.
لەلایەن خۆیەوە (موستەفا رەشید زەنگەكە) بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك رایگەیاندووە، ئەو بەنزینەی پێیان گەیشتووە لەگەڵ بەنزینەكەی خۆیان تێكەڵی دەكەن و دواتریش بەڕێگەی كۆبۆن و بۆ هەر لیترێك بڕی (500) دینار لەشوفێران وەردەگیرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085