
به‌رپرسێكى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان رایگه‌یاند "هه‌رگیز ناهێڵین چه‌ته‌كانی داعش تامی سه‌ركه‌وتن بكه‌ن".
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شارى خانه‌قین له‌میانه‌ى دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ موسه‌ننا ته‌میمیی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله و عه‌قید عه‌بد، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مه‌نده‌لی، رایگه‌یاندووه "هێزی پێشمه‌رگه به‌پێی تاكتیكه سه‌ربازییه‌كان جموجوڵه‌كانی خۆی ئه‌نجامده‌دات و له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه به‌گشتی، هێزی پێشمه‌رگه، به‌توندی وه‌ڵامی تیرۆریستان و چه‌ته‌كانی داعش ده‌داته‌وه".
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "پێشمه‌رگه وره به‌رزانه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستاندان و نیشتمان ده‌پارێزن و هه‌رگیز ناهێڵین چه‌ته‌كانی داعش تامی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزه ئازادیخوازه‌كاندا بكه‌ن".