نوێترین

recent

18/08/2014

زیانەكانی داعش لە بەنداوی موسڵ


ئەمەریكا رایدەگەیەنێت لە ئەنجامی هێرشەكانیدا توانیویەتی زیانێكی زۆر لە چەكدارەكانی داعش بدات و بەهۆی بۆردومانەكانیانەوە شكستیان بە داعش هێناوە.
بەپێێ روونكردنەوەیەكی فەرماندەی ناوەندی هێزەكان (CENTCOM)ی ئەمریكا، فڕۆكە جەنگییەكان و بێفڕۆكەوانەكانی سوپای ئەمریكا ١٤ جار هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی داعش لە نزیك بەنداوی موسڵ.
لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا ١٠ زرێپۆش و حەوت ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەر و دوو زرێپۆشی گوێزەرەوەی سەرباز و خاڵێكی پشكنینی داعشیان خاپوركردووە و زیانیان پێگەیاندوون.
CENTCOM لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە هێرشەكان بۆ پشتگیریكردن بووە لە شەڕی هاوبەشی سوپای عێراق و هێزە كوردییەكان لە دژی داعش، هاوكات ئامانج لێی پاراستنی كارمەندانی ئەمەریكی و پارستنی دامەزراوەكانە لەدەست داعش. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085