نوێترین

recent

17/07/2014

بەغداد.. دوو تەقینەوەی خۆکوژی دەیان کوژراوو برینداری لێکەوتەوە


لە ئاکامی دوو پەلاماری تیرۆریستیدا لە بەغداد، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی پۆلیسی بەغداد رایگەیاندووە نیوەرۆی ئەمرۆ خۆکوژێک بەپشتێنێکی بۆمبرێژکراوەوە لەناوچەی شۆرجە لە ناوەراستی بەغداد خۆی تەقاندۆتەوەو لە ئاکامی تەقینەوەکەشدا ٥ کەس کوژراون و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
ھەر ئەمرۆش خۆکوژێک بەئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە لەناوچەی تاجی لە باکوری بەغداد لە نزیک خاڵێکی پشکنینی ھێزەکانی پۆلیس خۆی تەقاندۆتەوەو لە ئاکامدا ٤ کەس کوژراون و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085