

لۆلان، كچی ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده، به خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: "له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی دایكم تێكچووه‌و تووشی خه‌مۆكی بووه، پێشتریش نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و فشاری خوێن و خێرالێدانی دڵی له‌گه‌ڵدابووه، ئه‌و حه‌ب و ده‌رمانانه‌ش كه وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاریهێناون، كاریكردۆته سه‌ر گورچیله‌كانی".
وتیشی: "دكتۆره‌كان پێیانڕاگه‌یاندووه كه بۆ چاره‌سه‌ر پێویستی به نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌كانی تاران".
نه‌رمین قادر، ساڵی 1962 له گه‌ڕه‌كی كانێسكانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی 1982 له یه‌كه‌مین كاری هونه‌ری خۆیدا، به‌شداری له درامای "ته‌نه‌كه" دا كردووه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ناساندنی و ده‌رخستنی تواناكانی له‌بواری نواندندا.
دوای به‌شداریكردنی له شانۆگه‌ری "جه‌نابی وه‌زیر" كه تیایدا رۆڵی ژنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌رجه‌سته كردووه، له‌سه‌ر داوای هونه‌رمه‌ند به‌رزان قادر بوه‌ته ئه‌ندامێكی به‌رنامه‌ی "به‌رنامه" له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، دواینن كاریشی، به‌شداریكردن بوو له درامای "كه‌ركوك4".
ساڵی 2011 شاری سلێمانی جێهێشتووه، ماوه‌یه‌ك له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه و دواتر روویكردوه‌ته قه‌زای رانیه.
وه‌ك لۆلان-ی كچی ئاماژه‌ی پێدا، نه‌مرین قادر خاوه‌نی زیاتر له 40 خزمه‌تی هونه‌ری كوردی و 30 ساڵ خزمه‌تی مامۆستایه‌تییه.