
چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام داعش دادگایەكی تایبەتی بە سزادانی ئەو هاوڵاتییانە لە پارێزگای موسڵ كردۆتەوە كە بە ڕێنمایی و فەتواكانی ئەوان كار ناكەن.
یوسف سالم هاوڵاتییەكی شەبەكی دانیشتووی پارێزگای موسڵە، یەكێكە لەو هاوڵاتییانەی كە لە لایەن داعشەوە كە بە هۆی شەبەكی بونییەوە هەڕەشەی سزادانی لێكراوە بهمالپهری (وشە) ی وتوه " ماوەیەكە داعش پەلاماری كوردانی شەبەك دەدات بە هۆی ئەوەی كەشەبەكن وتاكو ئێستا چەندەها كەسیان لێكەشتوون وژمارەیەكی زۆریشیان لێی دەست بە سەر گرتوون كە دوای دەستگیر كردنیان لە دادگایەكی تایبەت بە خۆیان سزای جۆراوجۆر بە سەرئەو شەبەكییە گیراوانە دەچەسپێنن وەكو قرتاندنی زمان ودەست بۆ سزا سوكەكان وكوشتنیش بۆ سزا قورسەكان.
لەمبارەیەوە مازن جبوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی موسڵ هەواڵەكەی پشت راستكردۆتهوەو رایگهیاندووه:"چەكدارانی داعش لە پارێزگای موسڵ دادگاییەكیان بە ناوی دادگای شەرعییەوە كردۆتەوە بەمەبەستی سزادانی هاوڵاتییانی پارێزگاكە ولە ئێستادا دەستی بە سزادانی هاوڵاتییانی شەبەك بە قرتاندنی زمان ودەستییان كردووە.
ووتوشیهتی :- تاكو ئێستاش چەندەها كوردی شەبەك وپێزیدی ومەسیحیش لەو دادگایە سزا دراون كە ئامانج لەو كردەوانە ترساندنی هاوڵاتییانی پارێزگای موسڵە بەمەبەستی پەیوەندیكردن پێیان وپێدانی بەیعەت بە ئەبوبەكری بەغدادی خەلیفەی داعشەكان لە عێراق.